AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١ ١٠:١٥

پێکدادانی چەکداری لە سووریا؛ داعش هێرش دەکاتە سەر هەسەدە

پێکدادانی چەکداری لە سووریا؛ داعش هێرش دەکاتە سەر هەسەدە

ڕاپۆرتی مێدیاکان باس لە ڕوودانی پێکدادانی چەکداری لە دەڤەری دێرەزووری سووریا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، پێکدادانی چەکداری لە نێوان داعش و هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەی زیبان سەر بە دێرەزوور ڕووی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر وێستگەی پشکنینی هێزەکانی هەسەدە و ئەو هێزانەش کاردانەوەیان نیشان دا.

هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر هێزە کوردیەکان بە بەکارهێنانی تیربار لەلایەن چەکدارانەی داعشەوە لە ناوچەی ئەبریهە هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕووی دا.

News ID 57636

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha